چی روویدا؟

سێ منداڵ کەوتنە گەلی عەلی بەگەوە و ترەمپیش دوایین پێشنیاری ئێرانی رەتکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە دەشتودەر گەڕاونەتەوە و شەوی رابردوو ماندوو بوون، ئێستا بە کورت و پوختی پێتان دەڵێین چی روویداوە:

📌 درەنگانی شەو ئۆتۆمبێلێک بە سێ منداڵەوە کەوتە رووباری گەلی عەلی بەگەوە، شۆفێرەکە و پوری کە پێکەوە بوون رزگاریان بووە و چارەنوسی سێ منداڵیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دیار نییە و تیمەکان تا ئێستا بەدوایاندا دەگەڕێن، دوو لە منداڵەکان هی ژنەکەن و ئەوی تریشیان کچی خاڵی شۆفێرەکەیە.

📌شەوی رابردوو لەسەر رێگای نێوان کەرکوک بۆ ناحیەی لەیلان و بەدیاریکراوی لە نزیک گوندی تەرجل ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە وەرگەڕا بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.

📌ترەمپ کەیفی بە دەستکەوتەکانی دێت بۆ گەلی ئەمریکا لە وتارێکدا بۆ لایەنگرانی لە فلۆریدا وتی، پێشتر وڵاتێکی مردوو بووین لە ئێستادا ژیاوینەتەوە پیرۆزبایی لە خۆمان دەکەم

📌ترەمپ هەرچی دەیهێنێ و دەیبات ناتوانێ خەفەتی رکابەرەکەی جۆ بایدن لە دڵی دەرکات و ودەڵێت، جۆ بایدینی خەواڵو ملیۆنان دۆلاری دایە ئێران و نازانم پیاویكی گەمژەیە یان خراپەکار

📌ترەمپ: ناتوانین رێگە بە شێتەکان بدەین خاوەنی چەکی ئەتۆمی بن، کاردەکەین بۆ نەهێشتنی هەر چەکێک کە جیهان لەناو ببات، ئەگەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان نەکردایەتە ئامانج، دەیانتوانی ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەیەکتر جیابکەنەوە.

📌ترەمپ بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکا: نرخەکانی ئەمریکام لە بەرزترین بۆ نزمترین دابەزاند، لە ئێستادا دەرمان لە نیویۆرک زۆر هەرزانترە بەراورد بە لەندەن، برۆن بە پارەیەکی کەم دەرمانەکانتان بکڕن کەس پێشتر ئەمەی پێنەوتن

📌ترەمپ لە پەیامێکدا بۆ کۆنگرێس رایگەیاند: ئەو دوژمنایەتیانەی لە 28ـی شوباتی 2026 دەستیپێکرد، دژی ئێران کۆتایی هاتووە و لە 7ی نیسانەوە هیچ تەقەیەک لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێراندا نەکراوە، بەڵام هەڕەشەی ئێران بۆ سەر ئەمریکا و هێزەکانمان هێشتا ماوە و مەترسییان هەیە

📌وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هۆشداری دەدات: هەر کۆمپانیایەک باج بداتە ئێران تەنانەت وەک خێریش، بە مەبەستی تێپەڕبوونی سەلامەت بە گەرووی هورمزدا رووبەری سزای توند دەبێتەوە.

📌فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران: کەنداوی عەرەبی و گەرووی هورمز دەکەینە مایەی بژێوی و شانازی بۆ گەلەکەمان و مایەی ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکە.

📌عەباس عێراقچی: پیرۆزبایی لە برای ئەزیزم عەلی زەیدی دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم

📌فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) : هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە توندوتۆڵ هێشتنەوەی گەمارۆ دەریاییەکانی ئێران و گەرووی هورمز، تا ئێستا 45 کەشتی بازرگانی گەڕێندراونەتەوە بۆ بەندەر و ناوچەکانی خۆیان، بە مەبەستی پاراستنی گەمارۆ دەریاییەکە.

📌ترەمپ دوایین پێشنیاری ئێرانی بەدڵ نەبووە و رایگەیاند: رازی نیم و سەرکردایەتی ئێران لەدەستچووە.

📌دادگایەکی ئەمریکی ئەندامێکی پێشووی کۆنگرێسی بە تۆمەتی گەندەڵی پێکهێنانی گروپێکی لۆبیکردنی نهێنی بەناوی ڤەنزوێلا سزا دا.

📌ترەمپ: هێزی دەریایی ئەمریکا لە کاتی گەمارۆی ئێراندا وەک چەتەی دەریایی مامەڵەی کرد.

دوێنێ شەو چی روویدا؟

دوێنێ شەو چی روویدا؟