ئافره‌تانی هه‌ولێر دووچاری ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو
+964
مەریەم ئەحمەد – هەولێر
له یارییه‌كی به‌هێزی خولی فوتساڵی كچانی كوردستان، یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا به یانه‌ی زاخۆ دۆڕا.
یارییه‌كه له گه‌ڕی پێنجه‌می خوله‌كه بوو، كه دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 15.3.2023 له هۆڵی یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر كرا، تێیدا خاوه‌ن یاریگه به 1-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
هه‌ردوو گۆڵی یانەی زاخۆ سیپەل شوكر تۆماری كرد، گۆڵه‌كه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر شۆخان نوره‌ده‌ین تۆماری كرد.
سیپه‌ل شوكر یاریزانی زاخۆ دڵخۆشیی خۆی به سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی ده‌ربڕی و بۆ تۆڕی 964 وتی: ئه‌نجامێكی گرنگ بوو بۆ ئێمه.
هاوكات ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه بوو:
دوكان 4-7 زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین
سه‌یدسادق 8-1 قه‌ڵادزێ
رواندز 9-3 خه‌ڵاتی پێنجوێن.
خولی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان بە بەشداری 8 یانە بەڕێوە دەچێت، كە بەسەر دوو كۆمەڵەدا دابەش كراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا