چیرۆکی گەنجە ژینگەدۆستەکەی هەولێر بزانە
کۆڵانەکەی لە چاو هەموو کۆڵانەکانی شار سەوز و فێنکتر کردووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ماڵی لە کۆڵانێکی گەڕەکی ئەندازیارانی هەولێرە ، وایکردووە کۆڵانەکەی لە چاو کۆڵانەکانی دیکەی هەولێر جیاواز و تایبەتمەند بێت، مەحمەد نەجمەدین ئەو ژینگەدۆستەیە کە گرنگئ زۆر بە سەوزایی دەدات و پاراستنی ژینگەی لەپێش هەموو شتێکەوە داناوە.
لە کاتەی پەتای کۆڕۆنا بڵاوبووەوە و خەڵکی لە کەرنتینەدا بوون، محەمەد ئەوەی کردە دەرفەت و رۆژانە داری پەیدا دەکرد و لە نەو ماڵ و بەردەرکی ماڵەکەی دەیچاند تا وایلێهات ئەمبەر و ئەوبەری ماڵەکەی و بەشێکی ئەو کۆڵانەی لێی دەژیێت سەوز پۆش کردووە.
مەحمەد نەجمەدین، بە 964 ی وت، هەموو ئەو کارانەی لەسەر ئەرک و گیرفانی خۆی کردووە . هور کەسێکیش بچێتە لای و دەستخۆشی لێباک گوڵێکی بە مەڕکانەوە بە دیاری پێدەدات.
دەشڵێت “بەهۆی بوونی ئەم سەوزاییە کۆڵانەکەمان لە هاویناندا لەهەموو کۆڵانەکانی شار فێنکترە و چەند پلەیەک جیاوازی هەیە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن