ئەمریكیەكان دەنگ بە مردوو دەدەن

میدیازان – كوردستان ئەحمەد- هەولێر
هەڵبژاردنی كۆنگرێسی ئەمریكا ئەنجامدرا و كاندیدێكی كۆمارییەكان سەرەرای ئەوەی مردووە دەنگی تەواوەتی بەدەستهێنا و سەركەوت بۆ ئەندامیەتی كۆنگرێس.


تۆنی دیلۆکا کاندیدی دیموکراتەکان بوو، لە هەڵبژاردنی  كۆنگرێسدا نوێنەرایەتی یەکێک لە شارەکانی دەوروبەری پیتسبورگی  ویلایەتی پەنسلڤانیا دەکرد، لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و کاتەکەشی درەنگ بووە بۆیە نەتوانراوە ناوەکەی لە لیستی بەربژێران لابدرێت. و دەنگێكی زۆری بەدەستهێنا

“كاندیدەكە مردووە هێشتا دەنگی پێدەدەن”

بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیانی ئەمریكا دەنگیان بەو كاندیدە داوە و ناوەندی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاش دەڵێت:”لەبەر ئەوەی ئەو كاندیدە گیانی لەدەستداوە، لە شارەكەی لە ویلایەتی پەنسلڤانیا  هەڵبژاردنێكی تایبەت دەكرێت بۆ ئەوەی كاندیدی جێگرەوە بۆ شوێنەكەی دیاریبكرێت.

لەشاری پیتسبورگی ویلایەتی پەنسلڤانیا  تۆنی ٧٦ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە كە بەرامبەرە بە دەرچونی بەسەر ركابەرەكەیدا كە ٥٠ هەزار دەنگی بەدەست هێناوە، بەم شێوەیەش توانی بەمردووی ببێت بە ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا.

“لەشاری پیتسبورگی ویلایەتی پەنسلڤانیا  تۆنی ٧٦ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە”


رۆژی شەممە        ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ هەڵبژاردنی نیوەی كۆنگرێسی ئەمریكا ئەنجامدرا و بەپێی ئەنجامەكان كۆمارییەكان بە رێژەیەكی كەم پێش دیموكراتەكان كەوتن  لە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆمارییەكان ٢٠٣  كورسیان بەدەستهێنا و دیموكراتەكان ١٨٦ كورسیان بەدەست هێنا، لە ئەنجوومەنی پیرانیش كۆمارییەكان ٤٩ كورسیان بەدەستهێنا و دیموكراتەكانیش ٤٨ كورسیان بەدەستهێنا