“ هێلكە و مەعكرۆنی و نیشاستە”

بایعییەکە شتی خۆشی تێدایە

+964

کوردستان ئەحمەد

لە رۆژی 18ی ئەم مانگەوە بەشەخۆراك “بایەعی” لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، لەگەڵ شتە بنەڕەتیەكاندا چوار جۆره‌ خۆراكی نوێ دابەش دەكرێت، به‌ڵام ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه‌یه‌.

بڕیاره‌ هەر ماڵێك پێنج كیلۆ ئاردی سفر، نیو كیلۆ نیشاستە، یەك كیلۆ شه‌عریە و ده‌سته‌یه‌ك هێلكە وەربگرن.

نەوزاد شێخ  كامیل مەحمود، بەڕێوه‌بەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی 964ی راگەیاند: “لە 18ئەم مانگەوە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە ده‌ستپێده‌كات، ئەو ماددانەشی زیادكراون تەنیا بۆ مانگی رەمەزان دەبێت”.

وتیشی، ئه‌مه‌ جگە لەوەی برنج، شەكر، دۆشای ته‌ماته‌، فاسۆلیا و ئاردیش وەك خۆی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

تۆڕی 964 ده‌زانێت، سەرجەم بریكارەكانی خۆراك لە هەرێمی كوردستان ئاگاداركراونەتەوە بەشەخۆراكەكە وەربگرن و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی بكەن.