له كوردستان له كوێ سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیال بكه‌ین؟
دهۆک خۆی ئامادە دەکات و هەولێرو سلێمانی هیچی جیاواز ناکرێت
میدیازان- ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا و مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
هێڤی خالید- سلێمانی
هێژین فه‌تاح – دهۆك
دە رۆژی دیکە یارییەکانی جامی جیهانی لەقەتەر دەستپێدەکات، له كوردستانیش ته‌نیا له لەدهۆک ئاماده‌كاری بۆ دابینكردنی شوێنی گشتی بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كان ده‌كرێت.
میدیازان لەرێی تۆڕی پەیامنێرانییەوە پرسیاری لەبەرپرسانی هەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆک کرد هیچ شوێنێکی تایبەت دابینکراوە بۆ دانانی شاشەی گەورەو کۆبوونەوەی هاوادارانی تۆپی پێ؟ دەرکەوت تەنیا لەدهۆک خەمی بۆ خوراوە.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، بە میدیازانی وت ‘ئامادەكاری بۆ مۆندیال لەرووی خزمه‌تگوزاری شارەوانی و ئەمنیەت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان كراوە، به تایبه‌تی له شه‌قامی ئیسكان، كە پێشبینیی ده‌كه‌ین خەڵكێكی زۆر له‌وێدا كۆببنه‌وه’.
قایمقامی هەولێر دەڵێ ‘تەنیا شەقامی ئیسكانمان هەیە لە هەولێر، كه زۆر قه‌ره‌باڵغ بێت، به‌ڵام له لایه‌ن قائیمقامیه‌تی هه‌ولێره‌وه هیچ شاشه‌یه‌كی گەورەی لێ دانانرێت، هاووڵاتیان ده‌توانن لە رێگه‌ی تیڤیی كافتریاكانی ئیسكانه‌وه سه‌یری یارییه‌كان بكه‌ن”.
سلێمانیش وەک هەولێرەو تائێستا بڕیاری دانانی هیچ شاشەیەکی گەورە نەدراوە.
“له هه‌ولێر و سلێمانی هیچ شاشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كان دانانرێت”
زه‌رده‌شت ره‌فیق به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی به میدیازانی راگه‌یاند لەساڵانی رابردوو شاره‌وانی سلێمانی باخچه‌ی نالی دیاریی كردبوو بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كانی مۆندیال، به‌ڵام بۆ مۆندیالی ئه‌مجاره تا ئێستا هیچ پلانێك بۆ ئه‌م كاره نییه.
له دهۆك بارودۆخه‌كه كه‌مێك جیاوازه و پلان هه‌یه چه‌ند شوێنێك بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كانی مۆندیال دیاریی بكرێن.
جه‌هوه‌ر عه‌لی قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی دهۆك بۆ میدیازان ئاشكرای كرد “له دهۆك ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی چه‌ند شوێنێك بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كانی مۆندیال”.
وتیشی: “به‌ره‌و زستان ده‌چین و كه‌شه‌كه سارد ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت شوێنه‌كان تایبه‌ت و داخراوبن، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات”.
“له دهۆك ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی چه‌ند شوێنێك”
بڕیاره رۆژی 20 ئه‌م مانگه به یاریی قه‌ته‌ڕ و ئیكوادۆر مۆندیال ده‌ستپێبكات.