پیرۆزبایى لێ کرد

سودانی دوای هەڵبژاردنی نزار ئامێدی: چاوەڕێی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزین

964+

وریا فەتاح

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی لە نزار محمد سەعید ئامێدی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق و رایدەگەیەنێت، وڵات بەرەو قۆناغی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز هەنگاو دەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی کە ئەمڕۆ 11ـی نیسانی 2026 بڵاوى کردووەتەوە، سودانى دەڵێت: هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی و تەواوکردنی ئەو رێڕەوە دەستوورییەی کە گوزارشت لە ئیرادەی گەل دەکات.

سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێستا کاتی تەواوکردنی ئیستحقاقەکانە لە رێگەی پێکهێنانی “حکومەتێکی ئیئتیلافیی بەهێز” کە لەسەر بنەما نیشتمانییەکان بونیاد بنرێت و درێژە بە کارەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بدات.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر چەند خاڵێکی هەستیار کراوەتەوە بەتایبەت چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەریی یاسا. هەروەها

قۆرخکردنی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا و پاراستنی سەروەریی عێراق و بەرژەوەندییە باڵاکانی.

نزار ئامێدى بوو بە سەرۆک کۆمارى عێراق

نزار ئامێدى بوو بە سەرۆک کۆمارى عێراق