کارەبای نیشتمانی لە ژمارەیەک گەڕەکی کەلار و سنووری گەرمیان دەکوژێتەوە - وێنە: ئەرشیفی کارەبای گەرمیان
تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی ئیش دەکەن
کارەبای نیشتمانی لە ژمارەیەک گەڕەکی کەلار و سنووری گەرمیان دەکوژێتەوە
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی ئیشکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی، چەند رۆژێک کارەبای نیشتمانی لە ژمارەیەک گەڕەکی کەلار و سنووری گەرمیان دەکوژێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پرۆژەی رووناکی لە نۆژەنکردنەوە و رێکخستنی تۆڕەکانی كارەبا، کارەبای نیشتمانی لە چەند گەڕەکێکی سەنتەری شاری کەلار و سنووری ئیدارەی گەرمیان دەبڕدرێت”.
کارەبای گەرمیان ناوی گەڕەکەکانی نەبردووە بەڵام روونیکردووەتەوە کە لە چەند رۆژی داهاتوو بڕانی کارەباکە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی تاوەکو 5ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.