سروشتێکی جوان تێکدراوە

زبڵ و پیسیی 50 گوند دەچێتە ناو ئاوی دوکانەوە

964+

فەرمان مەلاحەسەن – راپەڕین

لە نزیک ئاوی زێی بچووک لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، زبڵ و خاشاک و پاشماوەی دەواجینەکانی شارۆچکەی بنگرد و نزیکی 50 گوندی شارۆچکەیەک فڕێ دەدرێت، ئەمەش ژینگەی ناوچەکەی تێکداوە و جگە لەوەش تێکەڵی ئاوی دوکانیش دەبێت.

رێبین محەمەد هاوڵاتییەکی دەڤەری راپەڕینە و خاوەنی یەکێک لە غەسالەکانی چەوولمە لە سەر زێی بچووک، بە 964ی راگەیاند، “پاشماوەی زبڵ و خاشاکی بنگرد و گوندەکانی دەوروبەری، لە نزیک غەسالەکەی من لە سەر زێی بچووک فڕێدەدرێت و ژینگەی ناوچەکەی شێواندووە، ئەو شوێنە ساڵانی رابردوو خەڵک بۆ گەشت و سەیران روویان تێدەکرد، ئێستا کەس ناتوانێت سەردانی شوێنەکە بکات”.

ئاماژەی بەوەشدا، زبڵ و خاشاکەکە بەهۆی ئاوی بارانەوە دەڕوا و دەڕژێتە ناوی ئاوی دوکانەوە.
هەروەها وتیشی، بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە سەردانی لایەنی پەیوەندیدارمان کردووە، بەڵام بێ سود بووە و ئەگەر هەر ئاوا بەردەوام بێت، ناتوانین ئەمساڵ کار بکەین.

بەڕێوەبەری ناحیەی بن گرد محەمەد عەبدولڕەحمان بە 964ی راگەیاند، “ئێمە هەفتانە زبڵەکە ژێرخاک دەکەین، سەرۆکی شارەوانیم راسپاردووە سەردانی شوێنەکەی کردووە و بۆمان دەرکەوتووە پاشماوەی دەواجینەکانە، بۆیە سبەی یەکشەممە خاوەن دەواجنەکان بانگ دەکەین و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سروشتە جوانەکەی گۆمەقازان بە زبڵ و خاشاک شێوێنراوە

سروشتە جوانەکەی گۆمەقازان بە زبڵ و خاشاک شێوێنراوە