هەرێمی کوردستان

خێرایی با کۆتایی دێت و شەپۆلێکی نوێی بارانبارین لەڕێیە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەم خێرایی بایەی کە ئێستا زۆرێک لە ناوچەکانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ نزیک کاتەکانی ئێوارە کۆتایی پێ دێت، خێرایی ئەم بایە لە 30 بۆ 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بووە.

هەندێک کات و لە هەندێک ناوچە زیاترە.

بەڵام جارێکی تر شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە 964ی راگەیاند، ئەم شەپۆلە نزمە پاڵەپەستۆیە لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە سەرچاوە دەگرێت، کە بڕێک شێی لە کەنداوی عەرەبی و دەریای سووریش پێوە زیاد دەبێت.

کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەرەتاوە لە ئەمڕۆ 11ی مانگ لە ناوچەکانی باکوری خۆرئاوای هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت، هەر لەم ڕۆژەدا، بەتایبەتی لە شەوی شەممە بەرەو یەکشەممە، ئاستی بارانبارین زۆر چالاک دەبێت.

کاریگەری شەپۆلەکە لە رۆژانی 12 و 13ی مانگ بەردەوام دەبێت، و بەڕێژەی جیاواز باران دەبارێت:

· لە هەندێک ناوچەدا: هەوری پڕ و بارانی نمە دەبێت.
· لە ناوچەی تردا، بارانی بەخوڕ و بەردەوام دەبارێت.
· لە ناوچەیەکی تر هەور و خۆر دەبێت، کە جارجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەورەبروسکە، بارانی بەخوڕ و تەرزە.

ماوەی ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی 13ی مانگ دەمێنێتەوە، لە ڕۆژی 14 تا 17ی مانگ کەشوهەوا لە نێوان هەوروخۆرەتاوە دەبێت، بە پەڵەهەوری کەم، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، وە لە رۆژی 18ی ئەم مانگە پێشبینی دەکرێت هەرێمی کوردستان جارێکی تر بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی چڕی بارانبارینی تر.

باران و بەفر بەڕێوەیە؛ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو جی...

باران و بەفر بەڕێوەیە؛ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو جیاوازە