چاڵی وای تێدایە زەلام تێیدا ون دەبێ
تەڕوتووشی ئەمساڵ رێگاکانی راپەڕینی تێکداوە
964+
فەرمان مەلاحەسەن – راپەڕین
ساڵی خۆش و پڕباران هەروا دەبێت بەڵام تەڕوتووشییەکەی رێگاکانی راپەڕینی تێکداوە و دەیان چاڵوچۆڵی گەورەی لەسەر رێگای رانیە – قەڵادزێ دروستکردووە.
پەیامنێری 964 بە مەترێکەوە چووەتە سەر رێگاکە و چاڵێک بەنموونە دەپێوێت کە سێ مەتر و 20 سانتیم درێژە و 15 سانیتیمش قوڵە، هەر سەیارەیەک لێی بدات، ئەستەمە بەسەلامەتی لێی دەرچێ.
بۆ ئەو بابەتە 964 قسەی لەگەڵ ئومێد حەمە بەڕێوەبەری رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ئیدارەی راپەڕین کردووە، ئەو دەڵێت، هەر باران خۆش بکاتەوە و خۆر دەرکەوێ، قۆڵی لێ هەڵدەماڵن و دەست بەچاککردنیان دەکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری