یەکەمین نەوتهەڵگر رێگەکەى گۆڕى

میدیاى ئێرانى: گەرووی هورمز بە تەواوەتی داخرا

964+

وریا فەتاح

لە نوێترین پێشهاتدا، ئێران گەرووی هورمز بە رووی کەشتییەکاندا بە تەواوەتى داخست و یەکەمین نەوتهەڵگر لە ترسی رێگری یان پەککەوتنی هاتوچۆ، رێگەکەی گۆڕیوە و گەڕاوەتەوە بۆ دواوە.

ئاژانسى هەواڵى فارس بڵاوى کردەوە، کەشتیی نەوتهەڵگری (AUROURA) کە بەرەو دەرچەی گەرووی هورمز دەڕۆیشت، لە نزیک کەناراوەکانی “موسەندەم” و نزیک ناوچەی “خەسب” لەناکاو ئاراستەی خۆی گۆڕیوە. کەشتییەکە 180 پلە سووڕاوەتەوە و لە جیاتی چوونە دەرەوە، گەڕاوەتەوە بۆ ناو قووڵایی کەنداوی فارس.

گەڕانەوەی لەناکاوی ئەم کەشتییە و داخستنی گەرووەکە، هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشە توندەکانی تاران کە رایگەیاندبوو ئەگەر مەرجەکانیان بۆ ئاگربەست جێبەجێ نەکرێت، رێگە بە تێپەڕبوونی هیچ کەشتییەک نادەن.

گەرووی هورمز داخرا؛ ئێران هەڕەشەی کشانەوە لە ئاگربەست ...

گەرووی هورمز داخرا؛ ئێران هەڕەشەی کشانەوە لە ئاگربەست دەکات