دۆناڵد ترەمپ:

“رژێمی ئێران گۆڕاوە و لە نزیکەوە کاری لەگەڵ دەکەین”

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە نزیکەوە کار لەگەڵ ئێران دەکەن کە بەبڕوای ئەو رژێمەکەی گۆڕاوە.

ترەمپ لە نوێترین پۆستیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نزیکەوە کار لەگەڵ ئێران دەکات کە بەبۆچوونی ئێمە رژێمەکەی بەشێوەیەکی بەرهەمدار گۆڕدراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بەردەوام نابێت و واشنتۆن و تاران هەموو ئەو تۆزو خۆڵەی لادەبەن کە بەقسەی ترەمپ لەئەنجامی لێدانی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا B2 لە قوڵایی بنکە ئەتۆمییەکان ماوەتەوە.

ترەمپ دەڵێت، “وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ژێر چاودێری وردی مانگە دەستکردەکان دان و لەو کاتەوەی لێیان دراوە، دەستکاری نەکراون، دووپاتیشی دەکاتەوە لەگەڵ ئێران قسە لەسەر یارمەتیدانی گومرگی و گەمارۆکان و زۆرێک لەو 15 خاڵە دەکەن کە پێشتر رێککەوتنیان لەسەر کراوە.

ترەمپ هەر لە تروس سۆشیاڵ و لە پۆستێکی دیکەدا نووسیویەتی، “هەر وڵاتێک چەکی سەربازی بۆ ئێران دابین بکات، دەستبەجێ باجی 50٪ـی بەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەلانەدا دەسەپێنرێت کە بۆ ئەمریکا هەناردەی دەکات، ئەم بڕیارە دەستبەجێ جێبەجێ دەکرێت و هیچ وڵاتێک لەم باجە بەدەر نابێت و هیچ لێخۆشبوونێکیش بوونی نابێت.”

ترەمپ بە تەواوەتى دەهرى بووە؛ گەرووە نەفرەتییەکە بکەن...

ترەمپ بە تەواوەتى دەهرى بووە؛ گەرووە نەفرەتییەکە بکەنەوە، ئەی گەمژەی شێتینە

ترەمپ: ئەگەری زۆر هەیە تاسبەی لەگەڵ ئێران بگەینە رێککە...

ترەمپ: ئەگەری زۆر هەیە تاسبەی لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتن