محەمەد باقر قالیباف
هه‌ینی له ئیسلام‌ئاباد
قالیباف و جه‌ی دی ڤانس سه‌رۆكایه‌تی دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند کە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رۆژی هەینی سەرۆکایەتی تیمی دانوستانکاری ئێران ده‌كات لەگەڵ ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد و له لایه‌نی ئه‌مریكاشه‌وه جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی شاندی وڵاته‌كه‌ی دەکات.
ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ئیسنا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8.4.2026 ئاشكرای كرد، “تیمی دانوستانکاری ئێران لە دانوستانەکانی رۆژی هەینیدا بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی په‌رله‌مانی ئێران ده‌بێت، هه‌روه‌ها جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکا دەکات”.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترەمپ رێککەوتنی ئاگربه‌ستی بۆ دوو هه‌فته له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند