بزانە عەیار 21 بەچەندە ئەمڕۆ؟

ئاگربەست ئاگری لە زێر بەردا؛ هەر مسقاڵێک 25 هەزار دیناری چووەسەر

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

پاش ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران نرخی زێڕ لە کوردستان بەرزبووەوە و هەر مسقاڵێک نزیکەی 25 هەزار دیناری چووەتەسەر.

دیار حەمید زێڕنگەرێکی بەئەزموونی ناو بازاڕی هەولێر قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “عادەتی بازاڕی زێڕ وایە، لەگەڵ راگرتنی شەڕ گران دەبێت و کە شەڕ و ئاڵۆزییش هەبوو، هەرزان دەبێت و کەم کەس لێی دەپرسێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ بە ملیۆنێک و 50 هەزار دینارە.

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێری پایتەخت نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 102 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 52 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 901 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بە 701 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 12 بە 601 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 9 بە 450 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

زێڕ کتوپڕ گران بوو؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 40 هەزار دیناری...

زێڕ کتوپڕ گران بوو؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 40 هەزار دیناری چووەسەر

قسەکانی ترەمپ سەری زێڕی خوارد؛ هەر ئۆنسەیەک 200 دۆلار دا...

قسەکانی ترەمپ سەری زێڕی خوارد؛ هەر ئۆنسەیەک 200 دۆلار دابەزی