فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى کەرکوک
ئه‌مڕۆ خشته داده‌نرێت
كه‌ركوک خۆی بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان ئاماده ده‌كات
964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک
فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوک رایگه‌یاند، ئاگادار كراونه‌ته‌وه ئاسمانی عێراق كراوه‌ته‌وه، بۆیه له ئه‌مڕۆوه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن.
بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکوک هەردی سەمەد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8.4.2026 بۆ 964 وتی، هەرچەندە بڕیار بوو تا رۆژی هەینی ئاسمانی عێراق نەکرێتەوە ، بەڵام ئێستا بە فەرمی ئاگادارکرانەوە ئاسمانی عێراق بە رووی گەشتە ئاسمانییه‌كان کرایەوە.
وتیشی لەئەمڕۆوە دەست دەکرێت بە دانانی خشتەی گەشتەکان بۆ وڵاتان، ئه‌مه‌ش پێویستی بە دوو – سێ رۆژ دەبێت ، ئەوەش دوای ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران هات.
له‌وه‌ته‌ی 28ی شوباتی رابردوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران، ئاسمانی عێراق به رووی هه‌موو گه‌شته‌كان و ترانزێت داخرا و سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانیش له‌گه‌ڵیدا.