بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ 964:

“لەگەڵ هاتنی فڕۆکەکان گەشتەکانمان دەستپێدەکەنەوە”

964+

شۆڕش قادری

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە 964ـی وت، ئاسمانی عێراق کراوەتەوە و لەگەڵ هاتنی فڕۆکەکان گەشتەکانمان دەستپێدەکاتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8.4.2026 ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق رایگه‌یاند، ئاسمانی عێراق به‌ رووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، 964 قسەی لەگەڵ ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە کرد، ئەو وتی، “ئاسمانی عێراق کراوەتەوە بەڵام بڕیارەکە تازەیە و هێشتا فڕۆکە نەهاتووە تا دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان بکرێتەوە، هەرکات فڕۆکە گەیشت ئەوکات خشتەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دادەنێین”.

هەر ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی کەرکوکیش بڕیاردرا دەست بە دانانی خشتەی گەشتەکان بۆ وڵاتان بکرێت و هەردی سەمەد بەرپرسی راگەیاندنی فرۆکەخانەی کەرکۆک بە 964ـی وت، ئەو کارە پێویستی بە دوو بۆ سێ رۆژ دەبێت.

دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران کە لە 28.2.2026 دەستیپێکرد، لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی ناوچەکە گەشتە ئاسمانییەکان راگیران.

فڕۆکەخانەی هەولێر گەشتەکانی بە وەستاوی ماوەتەوە و هی س...

فڕۆکەخانەی هەولێر گەشتەکانی بە وەستاوی ماوەتەوە و هی سلێمانیش ئاساییە

هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانى بۆ 964: گەشتەکانمان ب...

هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانى بۆ 964: گەشتەکانمان بۆ تاران رانەوەستاون