"هێشتا شووشەی پەنجەرەکانمان چاک نەکردووەتەوە"

دانیشتووانی کارێزان: بۆ شەشەم جارە گەڕەکەکەمان بەئامانج گیراوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دانیشتووانی گەڕەکی کارێزانی هەولێر ژیانیان لێ تاڵ بووە و دەڵێن، دوێنێ شەو بۆ شەشەم جار هێرش کراوەتە سەر گەڕەکەکەیان.

شەوی رابردوو درۆن هاوێژەکان خانوویەکی دیکەیان لە گەڕەکی کارێزان کردە ئامانج، هێرشەکە زیانی گیانی نەبوو بەڵام زیانی زۆری بە خانووەکە گەیاند، چەند هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکەکە قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، لەماوە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا، ئەوە بۆ شەشەم جارە هێرش دەکرێتە سەر ئەو گەڕەکە، لەکاتێکدا هیچ بنکە و بارەگایەکی سەربازی لێ نییە و هەمووی خانووی هاوڵاتیانی سڤیل و مەدەنییە.

سەلمان ئیسماعیل دەڵێت، لە یەکێک لە هێرشەکاندا هەرچی شووشەی خانووەکەی هەیە شکاون و هێشتا چاکی نەکردوونەتەوە لەترسی ئەوەی جارێکی دیکە هێرش بکرێتەوە سەریان و دیسان بشکێنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

درۆن هاوێژەکان خانوویەکی دیکەیان لە گەڕەکی کارێزان وێ...

درۆن هاوێژەکان خانوویەکی دیکەیان لە گەڕەکی کارێزان وێران کرد

دەنگە بەهێزەکەی هەولێر درۆنی بۆمبڕێژکراو بوو

دەنگە بەهێزەکەی هەولێر درۆنی بۆمبڕێژکراو بوو