وەزارەتى کارەبا:

“کێشەى کارەبامان چارەسەر کرد، بەڵام بەرهەمهێنانى غاز لە کۆرمۆر تووشى کێشە بوو”

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای کوژانەوەی گشتیی تۆڕی کارەبا، تیمەکانیان توانیویانە لە ماوەی سێ کاتژمێردا کێشە تەکنیکییەکە چارەسەر بکەن، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی کەمبوونەوەی غازی کێڵگەی کۆڕمۆڕەوە ئاستی بەرهەمهێنان دابەزیوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کوژانەوەی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم روویدا. وەزارەتی کارەبا دەڵێت، تیمەکانی کۆنتڕۆڵ و بەرهەمهێنان و گواستنەوە دەستبەجێ کەوتوونەتە کار و کێشە تەکنیکییەکەیان بنبڕ کردووە.

هەرچەندە کارەبای گشتی گەڕاوەتەوە، بەڵام وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە کێشەیەکی نوێ لە کێڵگەی غازی کۆڕمۆڕ دروستبووە و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی کارەبای بەرهەمێنراو.

لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی هەرچی زووە گرفتی غازەکە چارەسەر بکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی بێتەوە.

کارەبای دهۆک کێشەی نرخی کارەبای پڕۆژەی رووناکی چارەسە...

کارەبای دهۆک کێشەی نرخی کارەبای پڕۆژەی رووناکی چارەسەر دەکات