هێرش كرایه‌سه‌ر شوێنێكی نزیكی كونسوڵخانه‌ی ئیسرائیل له ئیسته‌نبوڵ
زانیارییه‌كان جۆراوجۆرن
هێرش كرایه‌سه‌ر نزیکی كونسوڵخانه‌ی ئیسرائیل له ئیسته‌نبوڵ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه له نزیك كونسوڵخانه‌ی ئیسته‌نبوڵ له توركیا، ته‌قه كراوه و به‌هۆیه‌وه كوژراو و بریندار هه‌یه، به‌ڵام زانیارییه‌كان جۆراوجۆرن.
میدیای توركیا ده‌ڵێن، هێرشه‌كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بووه و ته‌قه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی بینای كونسوڵخانه‌كه بووه، كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی بێشكتاش.
زانیاریی ئه‌وه‌شیان بڵاوكرده‌وه، هێرشه‌كه سێ كه‌س ئه‌نجامیانداوه و دیاریكراون، یه‌كێكیان كوژراوه و دووانیشیان بریندارن، هه‌روه‌ها دوو پۆلیسیش بریندارن و هیچ دیپلۆماتكارێكی ئیسرائیلی به‌رنه‌كه‌وتووه.
هاوكات داواكاری گشتیی ئیسته‌نبوڵ ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه له رووداوه‌كه.
كونسڵخانه‌ی ئیسرائیلیش له ئیسته‌نبوڵ بڵاویكرده‌وه، هیچ فه‌رمانبه‌رێكیان له كاتی هێرشه‌كه له‌وێ نه‌بووه و ئێستا دیپلۆماتكارێكیان له توركیا نییه.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت، ئه‌و سێ كه‌سه‌ی ته‌قه‌یان كردووه، ناسراون و یه‌كێكیان بینراوه به تاكسییه‌ك هاتووه‌ته ناو ئیسته‌نبوڵ، دووانیشیان بران و پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و په‌یوه‌ندییان به گرووپه توندڕۆكانه‌وه هه‌یه.