بەشی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم - وێنە؛ وەزارەتی کارەبای هەرێم
سەرقاڵی چارەسەرکردنین
کوژانەوەی گشتی لە کارەبای هەرێم روویداوە
964+
توانا نەقی
کەمێک پێش ئێستا کارەبای ناوچەکانی هەرێم بڕا و وەزارەتی کارەباش دەڵێت بەهۆی گرفتی تەکنییکەوە کوژاندنەوەی گشتی لە کارەبا روویداوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرز، گرفتی کوژانەوەی گشتی روویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و بەم نزیکانە چارەسەر دەکرێت.