لە گوندێکی گەرمیان

پیکابێک لە مێردمنداڵێکدا و گیانی لەدەستدا

964+

شۆڕش قادری

لە گوندی سەید خەلیل لە گەرمیان پیکابێک لە مێردمنداڵێکیدا و گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئەمشەو دووشەممە 6.4.2026  لەگوندی سەید خەلیل ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵانی شێلاوە و بەسەختی برینداری کردووە، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، مێردمنداڵەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

لەلایەن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە دەستیپێکردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەپێی ماددەی 24ـی هاتوچۆ دەستبەسەر کراوە.

لە 964ـەوە زانى؛ کە بە ئۆتۆمبێلەکەى منداڵێکى شێلاوە

لە 964ـەوە زانى؛ کە بە ئۆتۆمبێلەکەى منداڵێکى شێلاوە

پیکابێک وەرگەڕا و منداڵێک گیانی لەدەستدا

پیکابێک وەرگەڕا و منداڵێک گیانی لەدەستدا