دوو پەرستار لەسهر دوو قاپى چێشتخانە درانە دادگا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
پەرستارانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبونى نەسر له كهركوك لە دژی دەستگیرکردنی دوو پەرستار لە لایەن دەستەی دەستپاکیەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
دوێنی لە کاتژمێر 9:00ـى بەیانیەوە تاکو 12:00ـى نیوەڕۆ دوو پەرستاری ئهو نەخۆشخانەیه بە بیانوی گهندەڵی لە ژەمەخواردنی نەخۆش، لە لایەن دەستەی دەستپاکیەوە دەستگیرکران، دواى رەوانە كردنیان بۆ دادگا، بە کەفالەت ئازادکران.
ئەمڕۆ سێشەممە 14.3.2023 پەرستاران و کارمەندانی نەخۆشخانەی منداڵبون و نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵانى نەسڕ لە دژی دەستگیرکردنی ئهو دوو پەرستاره بۆ چەند کاتژمێرێک ناڕهزاییان دهربڕى و خۆپیشاندانیان ئهنجامدا .
سەنا ئەحمەد، بەرپرسی یەکێک لە بەشهکانی نەخۆشخانەکە بە 964ـى وت “ئەو دوو پەستارە بەهۆی قەرەباڵغی و فشارێکی زۆر لەسەریان، ناوی دوو نەخۆش لهلایان دووجار دووبارە کرابووهوە، کێشهكهش لهسهر دوو قاپى خواردن بوو و دەستگیرکران” .
964 پەیوەندی بە دکتۆر نەبیل بۆشناق بەرێوەبهری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک کرد، بەڵام ناوبراو وتی، لە ئێستادا لە نێو فەرمانگەکە پێشوازی لە هاوڵاتیان دەکەن، دەتوانن دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە سەردانیان بکەین بابەتەکەمان بۆ روونبکەنەوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن