پۆلیسی سلێمانی:

“بەتۆمەتی دزینی 19 سەر ئاژەڵ تۆمەتبارێک لە سەیدسادق دەستگیر کراوە”

964+

شۆڕش قادری

مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی کەسێکیان دەستگیر کردووە بەتۆمەتی ئەوەی کە 19 سەر ئاژەڵی دزیوە.

“پاش ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد لەسەر ئەوەی كە 19 سەر ئاژەڵی لێ دزراوە لە قەزای سەیدسادق، بڕیاری دادوەر بۆ دۆسیەکە وەرگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکردووە، سەرەنجام توانراوە لەماوەی كەمتر لەچەند كاتژمێرێكدا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت”، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.

“تۆمەتبار بەناوی (ر، ر، ق لەدایکبووی 1997) دانی بەتاوانەكەیدا ناوە كە ئاژەڵەکانی بەئۆتۆمبێلێک گواستووەتەوە و لە قەزای شارەزوور فرۆشتویەتی”، ئەمەش هەر قسەی پۆلیسە.

پۆلیس توانیویەتی دەست بەسەر بەشێک لە ئاژەڵە دزراوەکاندا بگرێت لەگەڵ ئۆتۆمبێلی تۆمەتبار، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، ئاژەڵەکان بۆ خاوەنەکەی گەڕێندراونەتەوە، لەئێستاشدا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (444) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

گەرمیان.. لەسەر دزینی ١٣ سەر ئاژەڵ پێنج کەس دەستگیر کرا...

گەرمیان.. لەسەر دزینی ١٣ سەر ئاژەڵ پێنج کەس دەستگیر کران

دوو تۆمەتبار لەسەر دزینى 170 سەر ئاژەڵ دەستگیرکران

دوو تۆمەتبار لەسەر دزینى 170 سەر ئاژەڵ دەستگیرکران