"لەرێی کچەوە فيعلەکەیان کردبووە"
ئەو باندەی لەڕێی کچەوە هاوڵاتییەکیان لە هەولێر رفاندبوو دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
ئەو باندەی لەڕێی کچەوە و لەسەر یاری پۆپجی هاوڵاتییەکیان لە هەولێر رفاندبوو دەستگیر کران
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمەکانیان لە بنکەی پۆلیسی راستی چوار تۆمەتباریان بەناوەکانی (ط، ب، ا) و ( م، ر، ا ) و ( ا، ش، م ) و ( چ، د، ز ) دەستگیر کردووە کە بە بەکارهێنانی کچ و بە فێڵ کەسێکیان رفاندبوو لەسەر ياريی پۆپجی.
تۆمەتباران بە بڕياری دادوەری لێکۆڵينەوەی هەولێر و بەپێی مادەی (421) لەياسای سزادانی عێراقی راگيراون و لێکۆڵينەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.