هەورە تریشقە و نمەبارانی هەیە

ئەمڕۆ هەورە بەس باران نییە

964+

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

ئاسمانی کوردستان هەورە و  لە هەندێک ناوچەش نمە باران دەبارێت.

بەشی پێشبینی كەشو هەوا دەڵێت،ئەمڕۆ ئاسمان هەوری هەیە، وردە باران دەبارێت بەڵام بارانی تەواونابێت.

بەپێی پێشبینیەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری رەشی دەبێت، تا ئێوارە ئاسمان ساماڵ نابێت هەورە بروسكە زۆر دەبێت لە ناوچە شاخاویەكان،بەڵام بارانی زۆر نابارێت.

بەدێژی ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان ، خۆرێكی زۆری نابێت، لە هەندێك ناوچە خۆر دەردەكەوێت و لە هەندێك ناوچە بەتەواوەتی وردە بارانی هەیە، لە هەندێك ناوچەش تەنها هەورە تریشقە و هەورە بروسكە و هەورە گرمە هەیە.

بەڵام سبەی چوار شەممە كەش و هەوا دەگۆڕێت،ئاسمان هەورێكی چڕ و بارانی وردی بەردەوامی هەیە.

ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند، سەرەتا لە ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات لە دوایی نیوەرۆ هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە وە رێژەی باران بارین زیاد دەکات و هەورە تریشقە و تەزرەی لەگەڵدا دەبێت.  لە کاتەکانی شەودا باران بارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی دهۆک و ئیدارەی راپەرین و سلێمانی و گەرمیان.