“سكاڵا لەسەر كراوەكان دەستگیركراون”

پارێزگاری دهۆك داوایەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات

964+

كوردستان ئەحمەد

ئەوانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار کرا، پارێزگاری دهۆک دەڵێت: ئەوانەی لەسەر خراپ کارپێکردنی مۆلیدەی گەڕەکەکان سکاڵایان لەسەر تۆمار کرا بوو، دەستگیر کران.

ئەمڕۆ سێشەممە 14.3.2023، دوای ئەوەی چەندین كەس سكاڵایان تۆماركردبوو لەسەر خراپی مۆلیدەكانی دهۆك، پارێزگار دەڵێت دەستگیر كراون.

راگەیاندنی پارێزگای دهۆك لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەو كەسانەی كە سكاڵایان تۆماركردبوو لەسەر خراپی مامەڵەی مۆلیدەكان، ئەمڕۆ بەشێكیان لێ دەستگیركراون.

داواش لەو هاوڵاتیانە دەكات كە سكاڵایان تۆماركردووە، لەدادگا بەدەم داواكارییەكانیانەوە بچن.

لەبەشێكی دیكەی راگەیاندنەكەی پارێزگای دهۆكدا هاتووە، هەركەسێك لە هەر پلەو پایەیەكدابێت ئەگەر سكاڵای لەسەر بێت دەستگیر دەكرێت، چونكە یاسا سەروەرە.

لەماوەی رابردوودا بەشێك لە هاوڵاتیانی دهۆك، لەلای پارێزگار سكاڵایان تۆماركردووە لەسەر خاوەن مۆلیدەكان چونكە مامەڵەی خراپیان بووە.