هەر کوبەیەک 500 دیناری چووەسەر
وەک زۆربەی خۆراک و پێداویستییەکان کوبەش گران بوو
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەهۆی کەمی غاز و ئەو دۆخەی لە کوردستان هاتووەتە ئاراوە، نرخی کوبەش وەک زۆبەی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکان لە بەشێک لە گەڕەک و بازاڕەکانی هەولێر گرانبووە و هەر کوبەیەک 500 دیناری چووەسەر.
عەبدوڵا وشیار کاسبکارە و عارەبانەیەکی بۆ دروستکردن و فرۆشتنی کوبە داناوە، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “پاش 25 ساڵ ناچاربووین کوبە گران بکەین و لە هەزار دینارەوە بیکەین بە 1500 دینار”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر وەزعی غاز بچێتەوە دۆخی ئاسایی جاران و نرخی پێداویستییەکان هەرزان ببێتەوە، ئەوانیش کوبەکەیان دەکەنەوە بە هەزار دینار.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری