بە سویسراکەی کوردستان ناسراوە بەڵام خزمەت ناکرێت
گروپێکی گەشتیاری سلێمانی تۆڵەی گەشتی نەورۆزیان لە نەوڕۆڵی کردەوە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئەمیرە مەجید، سەرۆکی گروپێکی گەشتیارییە، لە سلێمانییە چوونەتە ناوچەی نەوڕۆڵێ لە سنووری هەڵەبجە، بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو گەشت و سەیرانەی جەژنی نەورۆز بکەنەوە کە نەیانتوانیوە لەکاتی خۆیدا ئەنجامی بدەن.
گروپەکەی ئەمیرە لە کەسانی تەمەن جیاواز پێکهاتوون سەرەنجی دیمەنەکانی نەوڕۆڵی بۆلای خۆی رایکێشاون کاتێکی خۆش بەسەردەبەن.
بە 964 ی وت “بەڵێ نەوڕۆڵی سویسڕای کوردستانە بەڵام حەیفێ وەکو پێویست خزمەت ناکرێت”.
شنیار ئەکرەم، یەکێکە لە ئەندامانی گروپەکە بە 964 ی وت، پێویستە هاوڵاتی پێش حکومەت بە ئەرکی خۆی بزانێت و ژینگە بپارێزێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن