دەف و شەباب لە هەموو بۆنەیەکی ئێزیدییەکان ئامادەیە
964+
کاوە عومەر
دەف و شەباب، لای ئێزیدییەکان زۆر پیرەۆزە و لە کاتی خۆشی و ناخۆشیدا بەکار دەهێندرێت، تەنانەت رۆچووتە ناو سروتە دینییەکەشی و لە جەژن و خۆشیش بەکار دێت.
هەر بۆنەیەک لەناو ئێزیدییەکان ئاوازی تایبەت بەخۆی هەیە، ئەو کەسەشی دەف و شەباب بەکاردەهێنێت پێی دەوترێت قەوال کە زۆرینەیان لە بەعشیقە و بحزانێیە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق