هەواڵەکان
بەزمی تەماتە تەواو نابێ و دیسان گرانبوو
+964
ژووری هەواڵ
بەزمی تەماتە تەواو نابێ و هەر رۆژەو لەسەر هەوایەکە، کاسبکارانی عەلوەش دەڵێن لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و وەرزەکەی وایە.
تەماتە جارێکی دیکە دۆخەکەی تێکدا و نرخهكهی له سلێمانی بەرز بووەوە
سێ رۆژە نانەواخانە و سەموونخانەکانی تەقتەق لە بێ غازی، دەرکەیان قفڵ داوە و ئاوا بڕاوت دەبێت خەڵکی ئەو قەزایە هەریەکەو بۆ خۆی ساجێک دابنێ و کولێرە و نانی خۆی دروست بکات.
بێ غازی دەرگای نانەواخانەکانی لە تەقتەق داخست
بارانبارینی ئەمساڵ چاڵوچۆڵێکی زۆری لە شەقامەکانی سلێمانی دروستکردووە، لە تەنیشت سلێمانی پاڵاس و لەناو جەرگەی شار چاڵێکی گەورە کە زیاتر لە بستێک قوڵە، زیانی بە ئۆتۆمبێل و دوکانەکانی ئەو گوزەرە گەیاندووە.
چاڵاکەی لای پاڵاس بەرد ئەپەڕێنێ
لەگەڵ هەر بارانێک پردەکەی سەیداوە کەتنێک دەنێتەوە و بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێریش دەڵێت، پڕۆژەیەکیان بۆ رزگاربوون لەو وەزعە، داوەتە ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام بێ پارەیی دەستی بەستوون.