فڕۆکەی جۆری A-10
تەلەڤزیۆنی NBCی ئەمریکی:
فڕۆکەی جۆری A-10 لە کوێت کەوت و تێکشکا و فڕۆکەوانەکەی سەلامەتە
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
کەناڵی NBC نیوزی ئەمریکی بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، فڕۆکە هێرشبەرە ئەمریکییەکەی A-10، کە لەلایەن ئێرانەوە خراوەتە خوارەوە، چووەتە ناو ئاسمانی کوێت و لەوێ کەوتووەتە خوارەوە و پاشماوەکانی بڵاوبوونەتەوە.
هەر لەم بارەیەوە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز پێشتر هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێرشبەری جۆری A-10ی ئەمریکی لە کەنداو و رزگارکردنی فڕۆکەوانەکەی بڵاوکردەوە.
دواتر سوپای ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێرشبەری جۆری A-10ی ئەمریکی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند کە کەوتووەتە ناو ئاوەکانی کەنداو.
لە دوێنێوە هەواڵی جۆراوجۆر و دژبەیەک و پشتڕاستنەکراوەی زۆر لە بارەی کەوتنی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە شەڕی بەرامبەر ئێران هەیە.