دوو رۆژی تر كێشەیان نامێنێت

شارەزوور سەرەڕای شکانی بۆرییەکەی لەبێ ئاوی رزگاری دەبێت

964+
بڕوا مەجید – شارەزوور

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەهۆی لافاوەوە بەشێکی بۆری ئاوی شارەزوور لەناو چەمی تانجەرۆ شکاو هاوڵاتیان دووچاری کەم ئاوی بوبوونک بەڵام لایەنی حکومی لەرێگەی تەنکەرەوە ئاوی بۆ دابین دەکردن و بەوهۆیەوە لە بێئاوی رزگاریان بوو.
شیروان جەمال، بەڕێوبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە 964 ی وت، پرۆسەی دابەشکردنی ئاو لەڕێگای تەنکەرینەوە لە شارەزوور  بەردەوامە، ئەمڕۆ زۆرترین بڕە ئاویان دابەشکردووە کە 530 هەزار لیتر بووە بەسەر هاوڵاتیاندا.

وتیشی “پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو چاککردنی بۆریەکە هەر ماڵێک پێنج خولەک ئاوی پێدەدرێت کە بۆ هەر ماڵێک 15 بەرمیل ئاوە”.

باسی لەوەشکردووە، هەفتەی پێشوو بەهۆی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەمەکە کارکردن زەحمەت بوو، سێ ڕۆژە تیمەکانیان بە بەردەوامی کاردەکەن لە چاکردنەوەی بۆریەکەدا.

دەشڵێت “بە شێلمان ڕاگرمان بۆ بۆرییەکە داناوە و سەرقاڵی لەحیمکردنین بە باشترین شێوە”.

وەکو باسی دەکات، بڕی تێچوی پڕۆژەکە بەپێی دەرخستە 30ملیۆن دینارە، ئەم چارەسەرە کاتیە و بڕیارە لە داهاتوو چارەسەری بنەڕەتی بۆ بکرێت و لە دوو ڕۆژی داهاتوشدا ئاوی پاک دەگاتەوە شارەزوور و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

پێنج رۆژە شارەزوور بێ ئاوە و زیاتریش دەخایەنێت

پێنج رۆژە شارەزوور بێ ئاوە و زیاتریش دەخایەنێت