هەر دۆڵە و ئاوی لێدێتە دەرەوە

ماسی بینیوە لە دەریاچەی دوکان بە قەدەر یەک ئۆتۆمبێل بووە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

هەر دۆڵ و گردۆلکەیە و ئاوی لی دێتە دەرەوە، خەڵکیش ئەم رۆژانە دەچنە ناو سروشت و دەبینن، کانیاوەکان زیاتر سازگارن و ژیاونەتەوە و دۆڵەکانیش پڕئاون.

پەیامنێری 964 لە سروشتی قەزای دوکان، ژمارەیەک هاوڵاتی بینیوە و باسی ئاوە وەرزییەکان و سروشتی قەزای دوکانیان لەگەڵ دەکات.

وا دەردەکەوێ ئەوان، خەڵکی ناوچەکە بن، باسی ئاو و مەلەوانی و ماسی دەکەن، جگە لەوەی باس لەوە دەکەن، ئێستا زیاتر ماسی حەوز دەخورێ، بە خەمەوە دەڵێن، ماسی ناو دەریاکان کەمی کردووە.

یەکێک لە هاوڵاتییانە باس لەوەدەکات دەریاچەی دوکان ماسی قەبارە جیاوازی تێدا بووە و ئەو بینوویەتی ماسیی هەبووە قەبارەکەی هێندە سەیارە بووە.

پێداچوونەوە؛ ئەحمەد مستەفا

بەنداوی دوکان و دەربەندیخان 242 ملیۆن مەترسێجا ئاویان ت...

بەنداوی دوکان و دەربەندیخان 242 ملیۆن مەترسێجا ئاویان تێهاتووە

لۆفەکانی هەواوان لەنێوان کۆیە و دوکان تەخت دەکرێ

لۆفەکانی هەواوان لەنێوان کۆیە و دوکان تەخت دەکرێ