رێکاری نوێی سیستمی (ئەسکۆدا)یە

عێراق رێگری لە هاتنەناوەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواکراون

964+

فەرهاد حەسەن

عێراق لە دەروازە سنوورییەکانییەوە دەستی بە رێکارێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە هاتنەناوەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داواکراونك ئەمەش یەکێکە لە رێکارە نوێیەکانی سیستمی (ئەسکۆدا)یە کە عێراق جێبەجێی دەکات.

فەریق عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، کە چوونە ناوەوەی ئینتەرپول بۆ ناو “سیستمی ئەسکۆدا”، چاودێری بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا بەهێزتر دەکات و “ئەمە رێگری دەکات لە هاتنەناوەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە وڵاتی هەناردەکارەوە داواکراون”.

دەڵێت “پێدانی دەسەڵاتی دەستگەیشتن بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) لە ناو سیستمی ئەسکۆدا، بە مەبەستی وردبینیکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کە هاوردەی وڵات دەکرێن، بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی پێگەی یاساییان و دڵنیابوون لەوەی داواکراو نین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری رێگریکردن لە هاتنەناوەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی نیشانەی دەستبەسەرداگرتنیان لە وڵاتی هەناردەکارەوە لەسەرە، ئەوانە دەگرێتەوە کە لە رووی دادوەرییەوە داواکراون، یان دزراون و لە تاواندا بەکارهێنراون.”

روونیکردووەتەوە، ئەم رێکارە زۆر گرنگە بۆ کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە هاتنەناوەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەلایەن دادگاکانی وڵاتی هەناردەکارەوە داواکراون، بەمەش شەفافیەت و مامەڵەی هاوشێوە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهاندا بەدی دێت.

دژی هاوردەکردنی شووتی لە دەروازەکانەوە؛ جووتیارانی هە...

دژی هاوردەکردنی شووتی لە دەروازەکانەوە؛ جووتیارانی هەڵەبجە گردبوونەوە