لەبەردەرگاى ماڵێک
سلێمانى: لەناوجەرگەى شار کانییەک تەقى
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
بارانى رەحمەتى ئەمساڵ هەر کانیاو و سەرچاوە ئاوییەکان و بەنداوەکانى نەبوژاندووەتەوە، ئەوەتا لە گەڕەکی ئاشتیی شاری سلێمانی، هەڵقوڵانى کانییەک لەبەر دەرگاى ماڵێک، خاوەن ماڵێک و گەڕەکەکەی تووشی سەرسوڕمان کردووە کانییەکە ئاوێکى سازگارى لێ دەڕژێت و شۆستە و شەقامى گەڕەکەکەى تەڕ کردووە.
دانا حەمە سەعید خاوەنى ئەو ماڵەیە کە کانییەکە لەبەردەم دەرگاى ماڵەکەى تەقیوە، بە 964ـى وت،”هەفتەیەک دەبێت کانییەکە تەقیوە و ئاوێکى سازگارى لێ دەڕژێت”.
بەوتەى ئەو هاوڵاتییە، سەرەتا واى زانیوە کە بۆرى ئاوى ماڵان شکاوە، بەڵام کاتێک دەستى لە ئاوەکەدا و مەیلە و شلەتێن بووە، دەرکەوتووە ئاوى کانییە.
هەڵقوڵانى کانییەک لەبەر دەرگاى ماڵێک لەناوجەرگەى شارى سلێمانى، موژدەى بوژانەوەى ئاوى ژێر زەویى و دەرچوون لە قەیرانى وشکەساڵى لەگەڵخۆى هێناوە.
پێداچوونەو: وریا فەتاح