گوندەوارى قامیشلۆ

بەڕێوەچوونى جەژنى ئەکیتۆ لە رۆژئاواى کوردستان

964+

ئۆفێسى 964 لە رۆژئاواى کوردستان

ئەمڕۆ، ئاهەنگی جەژنی سەری ساڵی (ئاشووری، بابلی و سریانی) کە بە “ئەکیتۆ” ناسراوە، لە گوندی وەتوەتییەی سەر بە قامیشلۆ بە گەورەیی بەڕێوەچوو.

ئاهەنگەکە بە بەشداریی چین و توێژە جیاوازەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان لە گوندەواری قامیشلۆ، بەرز راگیرا. تێیدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر لەوانە ( گۆرانی، هەڵپەڕکێی نەتەوەیی) پێشکەش کران کە رەنگدانەوەی مێژوو و کولتووری دێرینی پێکهاتەکانى ناوچەکە بوون.

بەشداربووانی ئاهەنگەکە بە پۆشینی جلی ڕەسەن و نەریتیی خۆیانەوە، پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانیان لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە و هیوایان خواست ساڵی نوێی “ئەکیتۆ” ببێتە مایەی سەقامگیری و خۆشی بۆ هەموو پێکهاتەکانی دەڤەرەکە.

جەژنی ئەکیتۆ، یەکێکە لە کۆنترین جەژنە مێژووییەکانی جیهان کە پێکهاتە ئاشووری، بابلی و سریانییەکان لە دەستپێکی وەرزی بەهاردا وەک سەرەتای ساڵی نوێی خۆیان یادی دەکەنەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

قامیشلۆ؛ بە ئاڵایەکى گەورەى کوردستانەوە پشتیوانى لە ب...

قامیشلۆ؛ بە ئاڵایەکى گەورەى کوردستانەوە پشتیوانى لە باشوور دەکەن