کەس نازانێت لە کوێوە دێن

 یەکەی 31ی مارێنزی ئەمریکا چییە؟

964+

ژوورى هەواڵ

کەس نازانێت لە کوێوە دێن، لە پڕ پەیدا دەبن و مەیدانەکە کۆنترۆڵ دەکەن، کاری هەرە سەرەکییان دەستگرتنە بەسەر فڕۆکەخانەو بەندەرو دورگەکان. ئەمە ئەو هێزەیە کە ئەمەریکا دەیەوێت بۆ یەکلاکردنەوەی شەڕەکەی ئێران پشتیان پێ ببەستێت.

یەکەی 31ی مارێنزی ئەمەریکا

هێزە بەدەستوبردو خێراکەی ئەمەریکا لە هەردوو زەریای ئارام و هیندی. شوێنی سەرەکی ئەم هێزە دەکەوێتە دورگەی ئۆکیناوای یابانی، بەڵام لە هەر شوێنێک ئۆپەراسیۆن هەبێت وەک تارماى دەگەن.

ئەم یەکەیە نزیکەی 2200 سەربازی هەیەو پێیان دەوترێت “شانازی زەریای هیندی”،بەڵام جگە لە هێزی پیادە تانک و زرێپۆش و کۆپتەرو فڕۆکەی جەنگییان لەگەڵە.

هێزەکە بۆ هەموو دۆخێکی ئاڵۆز سازو ئامادەیە، دەتوانن بەشێوەیەکی سەربەخۆو خۆ کردارانە 15 رۆژ لە ئۆپەراسیۆندا بێت.

ئەم هێزە بە تەواوی راهێندراون بۆ دابەزین لە دەریاوەو لە ماوەی چەند خولەکێکدا دەست بەسەر ئامانجەکەیان دەگرن.

هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕ...

هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست