هەواڵەکان
خاوه‌ن فرۆشگای قوتابخانه‌كان داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن وهاوڵاتیانیش به‌ده‌ست نه‌بوونی غازی ماڵانه‌وه ده‌ناڵێنن
+964
ژووری هەواڵ
جارێكی دیكه خاوه‌ن حانوون و فرۆشگای قوتابخانه‌كان له سلێمانی و رانیه هاواریان لێ هه‌ستا و داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن، چونكه به‌هۆی خوێندنی ئۆنلاینه‌وه ئیتر ده‌رگای قوتابخانه‌كان داده‌خرێت و قوتابی و خوێندكاران له ماڵه‌وه ده‌خوێنن.
خاوه‌ن فرۆشگایه‌كی قوتابخانه‌كان: له 2015ـه‌وه له زه‌ره‌رداین
خاوەنی فرۆشگای قوتابخانه‌كان گردبوونەوە و داوای قەرەبوو دەکەن
نه‌بوونی غازی ماڵان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هاوڵاتیان دروست كردووه و بۆڵه‌بۆڵی هاوسه‌ره‌كانیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ئێستا خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان به ئۆتۆمبێل یان به‌پێ به‌دوای ئۆتۆمبێلی غازه‌كه‌دا راده‌كه‌ن، یان ناچارن سه‌ره‌ی غاز دابنێن و به‌دیارییه‌وه ئێشك بگرن، ئینجا غازه‌كه نایه‌ت، یان دێت و به‌شی هه‌مووان ناكات، قسه‌و قسه‌لۆكی زۆریش له باره‌ی شێوازی دابه‌شكردن و مامه‌ڵه‌ی بریكاره‌كانی غاز هه‌یه.
سەرەی غاز لە کوچە و کۆڵانەکان بەردەوامە؛ لە دارەتوو خەڵكێکی زۆر وەستاوە
کەمی غاز هەرای ناوەتەوە؛ بەم نیوەشەوە سەرەیەکی دوورودرێژ گیراوە
خوێندنی ئۆنلاین هه‌رچه‌نده بۆ سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایانه، به‌ڵام بێ كێشه و گرفت نییه، چونكه به‌شێكی قوتابیان ئینته‌رنێت یان مۆبایلی باشیان نییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاره‌باش وه‌ك پێویست نییه.
داوا له كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ده‌كرێت هاوكاربن بۆ خوێندنی ئۆنلاین له كوردستان
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كوردستان داشکاندنی 20٪ـی خوێندنی بۆ خوێندكارانی پارالێل كردووه، به‌ڵام ئه‌م داشكانه شمولی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان ناکات و تا قیستەکانیان نەدەن، ناتوانن بە سیستمی ئۆنلاین بەردەوام بن لە خوێندن.