"سرودە نەتەوەییەکان و پەیوەندیان بە ئینتماى نیشتمانى"

چەپکە گوڵى 964ـى پێشکەشکرا؛ هەڵدێر بڕوانامەى ماستەرى بەدەستهێنا

964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر

هەڵدێر محێدین، هونەرمەند و یەکێک لە کارمەندە بەسەلیقە و ماندوو نەناسەکانى 964، بڕوانامەى ماستەرى بەدەستهێنا و چەپکە گوڵى 964ـى پێشکەشکرا.

“سروودە نەتەوەییەکان و پەیوەندییان بە ئینتماى نیشتمانى لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانى شارى هەولێر بە نمونە”، ناونیشانى ماستەرنامەکەى هەڵدێر بوو.

لەبارەى توێژینەوەکە، هەڵدێر محێدین بە 964ـى وت،”زۆر توێژینەوە لەسەر سروودى نەتەوەیى و ئینتما کراوە، بەڵام یەکەمجارە لەسەر هەردووکیان بەیەکەوە بکرێت”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، توێژینەوەکەى بۆ ئەوەیە سروودى نەتەوەیى ببێتە هۆکارێک بۆ بەرزکردنەوەى ئینتماى نیشتمانى و راسپاردەشى کردووە کە وەزارەتى پەروەردە کارى لەسەر بکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئامانجی یاخی میوانی ماڵی خۆتە

ئامانجی یاخی میوانی ماڵی خۆتە