فەرماندەیی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
برینەکەى سەخت بووە
سوپای پاسداران کوژرانى فەرماندەی هێزی دەریایی راگەیاند
964+
وریا فەتاح
فەرماندەیی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کوژرانى دەریاوان “عەلیڕەزا تەنگسیری” فەرماندەی هێزی دەریایی سپای راگەیاند، کە بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی بەیاننامەکە، عەلیڕەزا تەنگسیری لە کاتی رێکخستنەوە و بەهێزکردنی قەڵغانی بەرگریی دوورگە و کەناراوەکان، دوای ئەو هێرشە قوسانەی کرانە سەر ژێرخانی هێزەکانی ئەمریکا و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی، تووشی پێکان و برینی سەخت ببوو و دواجار بەهۆی هەمان برینەوە گیانی لەدەستدا.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە کوژرانى فەرماندەکانی مەیدان نابێتە هۆی وەستانی جەبهەکە، وەک چۆن بە کۆچی دوایی رێبەرانی پێشوو پەکى نەکەوتووە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ئێستادا هێزە دەریاییەکانی سوپا لە گەرووی هورمز بەردەوامن لە “وەشاندنی گورزی کوشندە” و بەڕێوەبردنی قەتعی مەیدانەکە.