سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ـی وت، ئەو بۆنەی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە مەترسی نییە
سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ 964:
“ئەو بۆنەی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە مەترسی نییە”
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
ئەو بۆنەی ئەمشەو لە سلێمانی بڵاوبووتەوە، بۆنی باروتە و مەترسی نییە.
ئەمشەو یەکشەممە 29.3.2026 بۆنێکی دەگمەن لە سلێمانی بڵاوبووەوە و نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروست کرد، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ـی وت، “ئەو بۆنەی لە شاری سلێمانی بڵاوبووەتەوە، بەهۆی ئەو هێرشە درۆنییەوە بووە، بۆنی باروتە و هیچ مەترسییەکی نییە”.
پێشتر وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی وتبوو، ئەمشەو بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای پێشووی یوئێن لە سلێمانی و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری