لەبارەى هێرشەکانەوە

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دەدات: مەکەونە ژێر کاریگەریی پڕوپاگەندەی نەیاران

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی  بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لە بڵاوبوونەوەی زانیاریی نادروست و پڕوپاگەندە، کە مەبەست لێیان دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێیە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بەهۆی ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ئێستا لە ناوچەکە و عێراقدا هەیە، هەندێک سەرچاوە هەوڵی تێکدانی باری دەروونیی هاوڵاتیان دەدەن. وەزارەتی ناوخۆ جەخت دەکاتەوە کە پێویستە تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەتەوە زانیاریی ئەمنی وەربگیرێت.

هەروەها وەزارەت داوایەکی ئاراستەی کەناڵەکانی راگەیاندن کردووە و دەڵێت: “بە وریایی مامەڵە لەگەڵ هەر هەواڵ و زانیارییەک بکەن کە پەیوەندی بە ئاسایشی هاوڵاتیانەوە هەیە، بەبێ وردبینی و گەڕانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار، هیچ زانیارییەکی نادروست بڵاو نەکەنەوە.”

ئەم هۆشدارییەی وەزارەتی ناوخۆ لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاری ئەمنیدا تێپەڕ دەبێت و بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست لە سۆشیاڵ میدیا کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک دروست کردووە.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتى ناوخۆوە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتى ناوخۆوە