مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وێنە: سۆشیاڵ میدیا
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم
“هێرشەکەی سەرماڵی سەرۆکی هەرێم ترسنۆکانەیە”
964+
توانا نەقی
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنە و شەرمەزاری هێرشی سەر ماڵەکەی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات و بە کارێکی ترسنۆکانە ناوی دەبات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “هێرشی ترسنۆکانەی درۆنی بۆ سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهوک، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و ئەم تاوانبارە لە یاسا دەرچووانە، ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە”
ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ بەردەوامی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپانە دابنێن.
مەسرور بارزانی بە روونی دەڵێت، “داوا لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان دەکەین یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان”.
ئەوەش هاتووە، “هەموو مافێکمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەیگرینە بەر”.