چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی بارهەڵگرێکی دزراوی لە حاجیاوا دۆزییەوە

964+

وریا فەتاح

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت توانییان لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دزراودا بگرن و چەند تۆمەتبارێکیش رەوانەی دادگا بکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک بنکەی پۆلیسی عەربەتی ئاگادارکردووەتەوە لە دزینی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی (جۆری فلات)، دەستبەجێ بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد دەستیپێکردووە.

هێزەکانی پۆلیس دوای کۆکردنەوەی زانیاریی، توانییان ئۆتۆمبێلە دزراوەکە لە سنووری ناحیەی “حاجیاوا”ی سەر بە ئیدارەی راپەڕین بدۆزنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ ناحیەی عەربەت.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر ئەم رووداوە و بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادان، چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکراون و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

113 ملیۆن دینارى دزى و دەستگیرکرا

113 ملیۆن دینارى دزى و دەستگیرکرا