سێ کوژراو و چوار بریندار هەیە

سێ هێرشی ئاسمانی بارەگای فەرماندەیی حەشدی شەعبیان لە کەرکوک کردە ئامانج

964+

فەرهاد حەسەن

دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، لە رێگەی هێرشی ئاسمانی لە سنووری پارێزگای كەركوك بارەگایەکی فەرماندەییان کراوەتە ئامانج  و سێ کوژراو و چوار برینداری لێکەوتووەتەوە.

لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  بڵاویکردووەتەوە “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە رێگەی سێ هێرشی ئاسمانییەوە، بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی باكور و رۆژهەڵاتی دیجلە لە پارێزگای كەركوك، كەوتە بەر هێرشێكی ستەمی زایۆنیستی – ئەمریكی”.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكان ئەم هێرشە بووەتە هۆی “شەهیدبوونی سێ موجاهید و برینداربوونی چوار چەكداری دیكە”.

لە ناوەڕاستی دوبز بارەگایەکی حەشدی شەعبی بۆردومان کرا

لە ناوەڕاستی دوبز بارەگایەکی حەشدی شەعبی بۆردومان کرا