"12 کیلۆمەتر لە هەولێر دوورکەوتوینەتەوە"
بەهۆی بارانی بەخوڕ دوو رۆژە رێگای نزیکەی 25 گوند بەهۆی رووخانی پردێکەوە داخراوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەهۆی بارانی بەخوڕی چەند رۆژی رابردوو بەشێكی لە پردی سەركارێز لە سنووری پارێزگای هەولێر رووخاوە و کێشە و گرفتی زۆری بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە، شارەوانیش بەڵێنی بە هاوڵاتیان داوە چارەسەری رێگاکەیان بۆ بکات.
بژار مەسعود، هاولاتیەكی دانیشتووی گوندی سەردارە بە 964 وتی، هەموو ساڵێك لە وەرزی بارانباریندا ئەو پردە بەشێكی دەروخێت و کێشەی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیانیان دروست دەبێت.
وتیشی “بەهۆی رووخانی ئەو پردە نزیکەی 12 کیلۆمەتر لە هەولێر دوورکەوتووینەتەوە ئەمەش بۆ ئەو خێزانانەی نەخۆشیان هەیە زۆر قوڕس بووە”.
لایخۆشییەوە، عەبدولباست جەلال، موختاری گوندی سەردار بە 964 وت ”داوامان لە شارەوانی شەشی هەولێر کردووە ئەو رێگایەمان بۆ بكەنەوەم ئەوانیش بەڵێنیان داوە ئەمڕۆ شۆفڵ بنێرن”.
ئاماژەی بەوەشکردک تا دۆخی باران باش دەبێتەوە شارەوانی پێیوتوون نابێت ئۆتۆمبێلی بارهەلگر و قوڕس بەسەر پردەكە تێبپەرن، چونكە مەترسی رووخانی هەیە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن