كێشه‌ی نه‌بوونی غازی به‌رۆكی سلێمانی به‌رنادات
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت: خۆم له قلیاسان غازم دابه‌شكردووه
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
هاوڵاتیانی سلێمانی گله‌ییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه 964 و ده‌ڵێن غاز نییه و ده‌ستیان ناكه‌وێت، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییش ده‌ڵێت. “ئه‌مڕۆ خۆم غازم دابه‌ش كردووه”.
هیوا ساڵح سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28.3.2026 به 964ی راگه‌یاند، 86 ئه‌ندامی لیژنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانی غاز ده‌رچوون و چاودێرییان كردوون بۆ دابه‌شكردنی غاز له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی.
وتیشی، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ خۆیشم له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلیك ده‌رچووم و له گه‌ڕه‌كی قلیاسان غازم دابه‌شكردووه.
ئه‌م قسانه له كاتێكدایه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان گله‌ییه‌كانیان به 964 گه‌یاندووه، كه غازیان ده‌ستناكه‌وێ و ئۆتۆمبێلی غازه‌كه‌ش نه‌هاتووه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانیان.
ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به بوتڵی به‌تاڵه‌وه له نزیك مه‌حكمه‌ی سلێمانی چاوه‌ڕێی غاز بوون، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی غازه‌كه نه‌هات.
هیوا مسته‌فا ده‌ڵێت، ناتوانین غاز بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین بكه‌ین، كه له خۆیانه‌وه سه‌ره‌یان دروست كردووه و دڵنیانین ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كێكی دیاریكراو بن، به‌ڵكو به‌شێكیان ئه‌وانه‌ن كه به ئۆتۆمبێل به دوای لۆریی غازه‌كه ده‌كه‌ون و دواتر وه‌ریده‌گرن و ده‌یفرۆشنه‌وه.
وتیشی، راسته كێشه‌كه گه‌وره‌یه و له توانای ئێمه به‌ده‌ره، به‌ڵام هه‌رچی له تواناماندا بێت كردوومانه، به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی سلێمانییش غازیان به‌ركه‌وتووه.
هاوكات به‌شێكی دیكه‌ی هاوڵاتیان، ئه‌وانه‌ی كاسبكارن و دوكانی خواردنگه یان چاككردنی مریشك و كاری هاوشێوه‌یان هه‌یه، پێویستیان به غازه به شێوه‌ی رۆژانه، ئه‌وانیش بۆ 964 قسه‌یان كرد و داوا ده‌كه‌ن چاره‌یان بكه‌ن، چونكه به هۆی ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌وه بێكار بوونه و بژێوییان زه‌حمه‌ت بووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا