سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایه‌ق زێدان
شەوی رابردوو لە عێراق چی روویدا؟
گرووپه‌كانی مقاوه‌مه رووبه‌ڕووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایه‌ق زێدان، بەیاننامەیەکی بڵاوكرده‌وه و دووپاتی لە مافی تایبەتی دەوڵەت بۆ راگەیاندنی شەڕ كرده‌وه و هۆشداری به گرووپه چه‌كداره‌كانی مقاوه‌مه دا، کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ئێران و ئه‌مریكاوه لە توندوتیژی و شه‌ڕ تێوەگلاون، له لایه‌ن به‌رپرسی ئاسایشی حزبوڵای عێراقی، كه تاوی ئەبو موجاهید عه‌سافه، به توندی وه‌ڵامدرایه‌وه.
بەرپرسه‌كه‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا له وه‌ڵامی دادوه‌ر فایه‌ق زێداندا وتی: “شەرەفمەنده‌كان شه‌ڕیان رانه‌گه‌یاندووه، بەڵکو ئەرکی ئایینی و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ کردووه بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەیان کاتێک ئەمریکییەکان وڵاتەکەیان داگیرکرد”.
جەختیشی لەوە کردەوە، بەرگریکردن لە خاک و شوێنە پیرۆزەکان “پێویستی بە رەزامەندی ئەو کەسانە نییە کە خۆیان لەگەڵ دوژمنان‌دا هاوتەریب دەکەن”، هه‌روه‌ها ئەو کەسانەشی کە کار لەسەر پڕۆژەی داماڵینی چەک دەکەن، بە بەشێک لە پڕۆژەی “زایۆنیستی-ئەمریکی” تۆمەتبار کرد.
نزیکەی کاتژمێر سێی به‌ره‌بەیانی دوێنێ هەینی، عێراقییەکان سەریان سوڕما لە بابەتێکی درێژخایەن کە دادوەر فایه‌ق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویکردەوە، تێیدا هۆشداریی خۆی بۆ ئەو گرووپە چەکدارانە دووپاتکردەوە، کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه دەستیان لە توندوتیژیدا هەبووە، سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی ئەم کارەش، ئاماژەی بەوە كرد، ئەوە تەنیا پێشێلکردنی دەستوور نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسی، بەڵکو ئاماژەیە بۆ ململانێی ناوخۆیی نێوان لایەنە جیاوازەکان، هەڕەشە لە هاوڵاتیان و دەوڵەت و چارەنووسی دەکات.
ئه‌وه‌ی زێدان نووسیبووی، پێدەچێت بوێرترین داوای لێپرسراوێکی عێراقی بێت کە ناڕەزایی به‌رامبه‌ر به گرووپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به ئێران دەربڕیبێت، كه پێشتریش هه‌وڵیدابوو ئه‌و گرووپانه تێكه‌ڵ به هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بكرێن و له ژێر فه‌رمانی ده‌وڵه‌تدا بن.