مه‌هدی ئومێد
هەولێر
سینه‌ماكاری كورد مه‌هدی ئومێد گیانی له‌ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد مه‌هدی ئومێد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28.3.2026 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
هونه‌رمه‌ند كارۆخ ئیبراهیم حه‌كیم له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی هونه‌رمه‌ند مه‌هدی ئومێدی بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، مه‌هدی ئومێد لە نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا له هه‌ولێر، دوای چوار رۆژ مانەوە لە چاودێریی چڕ بەهۆی جەڵتەی مێشکه‌وه گیانی سپارد.
هاوكات هه‌ر ئه‌م به‌یانییه یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد پرسه‌نامه‌یان به‌م بۆنه‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
مەهدی ئومێد دەرهێنەرێکی کوردە و لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، له ساڵانی هه‌شتاكان رووی له ئه‌وروپا كردووه و له وڵاتی سوێد نیشته‌جێ بوو، دواتر له ساڵی 2000 گەڕایەوە کوردستان و لە نێوان هەولێر و سوێد ده‌ژیا، خاوه‌نی چه‌ند فلمێكی سینه‌ماییه، له‌وانه گه‌له‌گورگ و تونێل، هه‌روه‌ها به‌رهه‌می شانۆیی و كتێبی چاپكراویشی له باره‌ی شانۆ و هونه‌ر هه‌یه.